سوپای نشتیمانی لیبیا : فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیامان خستۆتە خوارەوە

 

 

 

هێزەکانی ( سوپای نشتیمانی لیبی ) بە ڕێبەرایەتی ژێنڕال خەلیفە حەفتەر ڕایانگەیاند ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان لە  فڕۆکەخانەیەکی نزیک ترابلۆس بەرداوەتەوە .

پێشتر خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا گوتبووی هەر هیرشێکی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بە توندی وڵام دەدەینەوە.

هەر وەها ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زار سەرچاوەکانی نزیک لە هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەرئاشکرای دەکات دوو هاووڵاتی تورک لە نزیک شاری باکووری ئەجدابیا بە دەستی ئەو هێزانە دەستگیر کراون .

Back to top button