11 مانگ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكدەهێنرێت

دوای سەردانی سەرۆكی راسپێردراوی كابینەی نوێلا حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لای لایەنە سیاسیە بەشدارەكانی حكومەت, لە ئێستادا پرۆسەكە چەند هەنگاوێكی بڕیوە پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ تەنها چەند رۆژێكی ماوە, پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت:” كۆبوونەوەی دوێنێ‌ی پارتی و یەكێتی سەركەوتوو بوو, جێگای ئومێدە كە یەكێتی لە چەند رۆژی داهاتوو ناوی كاندیدانی پێشكەشبكات”.

زانا مەلا خالید، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ” پەیامی پێكهێنانی كابینەی نوێێ‌ حكومەتی هەرێم یەكلاكراوەتەوەو ئەو پەیامە بە هەموو لایەنە سیاسیە بەشدارەكان گەیێندراوە كە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كاتی یاساییی خۆیدا پێك دێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی:” بۆیە تا ١٥ی مانگ پشووی پەرلەمان درێژ كرایەوە بۆ ئەوەیە تا ڕۆژی ١١ی مانگ كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێك بێنین.”

Back to top button