پەرلەمانی عێراق: داوا لە حكومەتی عێراق دەكات لە زووترین كات ئیدارەی شەرعی شنگال بگەڕێتەوە شارەكە و پەكەكە وەدەر بندرێت
دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر دەسەڵاتی ناشەرعی ئیدارەی شنگال, پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆك وەزیران دەكات لە زووترین كات پێویستە ئیدارەی شەرعی شارەكە بگەڕێـتەوەو, ئەوانەی ئێستا ئیدارەی شنگال دەكەن بدرێنە دادگاو پەكەكە لە شنگاڵ وەدەر بندرێت, بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
وەیس نایف، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” فشارێكی زۆری ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر حكومەتی عێراق هەیە بۆ ئەوەی ئیدارەی شەرعی شنگاڵ بگەرێندرێـتەوە شنگاڵ بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێكی چوار خاڵی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانكردووە بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا جێبەجێ بكرێت, كە یەكێك لە خاڵەكان گەڕاندنەوەی ئیدارەی شەرعی شنگاڵە.
سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای شنگاڵ شەوەشی ئاشكرا كردووە كە بە پێی نوسراوەكەی پەرلەمان پێویستە ئیدارەی ناشەرعی شنگاڵ كە ئێستا دەسەڵاتیان بە دەستەوەگرتووە دادگای بكرێن و هەروەها پەكەكە لە ناوچەكە وەدەر بندرێت كەبوونەتە سەرچاوەی نائارامی, هەروەها بە گشتی ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێندرێتەوە تا ببێتە هۆكاری گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگاڵ كە تا ئێستاش لە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەژین”.