مەسروور بارزانی لیستی پێکهاتەی کابینەکەی بڵاو کردەوە

نووسینگەی مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ناوی ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێی ئاشكرا كرد و سیڤی كاندیدەكانی رادەستی پەرلەمانی كوردستان كرد.

لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: “ئەمڕۆ رێکەوتی 8/7/2019 لە وادەی دیاریکراودا، بەڕیز مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی لە پێش کۆتایی وادەی یاسایی دیارکراودا دەنگدان لەسەر کاندیدەکان بکرێت، بە هیوای ئەوەی کۆی وەزیرە دیارکراوەکان متمانەی پەرلەمان وەرگرن و هەرچی زووتر ئەم کابینەیە دەست بە خزمەتێکی شایستەی گەلە مەزن و خۆڕاگرەکەمان بکات”.

ھەروەھا لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: “لەم ماوەیەدا، لە دەزگاکانی راگەیاندندا ئاماژە بە زۆر ناو بۆ پۆستی جیاجیاکراوە، بەڵام نەمانویست هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ناوی کاندیدەکان بڵاو بکەینەوە، چونکە تا دوا ساتەکانیش، لایەنە بەشداربووەکانی ناو کابینەی نۆیەم گۆڕانکارییان لە لیستی کاندیدەکانیان کردووە.”

نووسینگەی مەسرور بارزانی ئاشكرای دەكات: “ئەمڕۆ دوای ناردنی ناوەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ناوی تەوای پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاشکرا دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ناوانە تەنیا کاندیدی پێشنیارکراون و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر دەدات”.

لە تەواوی پێکهاتەی کابینەی نۆیەم کە ١٩ وەزیر و ٣ وەزیری هەرێمن، تەنیا ناوی وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە و ئەم پۆستەش لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕ دەکرێتەو”.

ئەمەی خوارەوە کۆی پێکهاتەی کابینەی پێشنیارکراوە:

1-     مەسرور مسعود مستەفا بارزانی….بۆ….سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2-     قوباد جلال حسام الدین تاڵەبانی….بۆ….جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

3-     فەرسەت احمد عبداللە….بۆ….وەزیری داد

4-     شۆرش اسماعیل عەبدوللا….بۆ….وەزیری کاروباری پێشمەرگە

5-     رێبەر احمد خالد….بۆ….وەزیری ناوخۆ

6-     ئاوات جەناب نوری ساڵح….بۆ….وەزیری دارایی و ئابووری

7-     د. سامان حسین محمد بەرزنجی….بۆ….وەزیری تەندروستی

8-     ئالان حەمە سعید صالح محمد….بۆ….وەزیری پەروەردە

9-     دانا عبدالکریم حمە ساڵح عبدالرحمن….بۆ….وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

10-   ساسان عوسمان عەونی حەبیب….بۆ….وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار

11-   د. ئارام محمد قادر امین….بۆ….وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی

12-   د. دارا رشید محمود….بۆ….وەزیری پلاندانان

13-   کوێستان محمد عبداللە معروف…. بۆ….وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی

14-   محمد سعید علی….بۆ….وەزیری رۆشنبیری و لاوان

15-   عبداللە محمود محمد سان احمد ….بۆ….وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان

16-   بێگەرد دلشاد شوکراللە….بۆ….وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

17-   کمال موسلیم سەعید قەرەنی….بۆ…. وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

18-   ئانو جوهر عبدالمسیح عبدوکا….بۆ…. وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

19-   پشتیوان صادق عەبدوللا….بۆ…. وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی

20-   کمال محمد صالح خلیل….بۆ…. وەزیری کارەبا

21-   خالد سلام سعید….بۆ….وەزیری هەرێم

22-   ئایدن معروف سلیم….بۆ….وەزیری هەرێم

23-   ڤالا فرید ابراهیم….بۆ….وەزیری هەرێم

نووسینگەی مەسرور بارزانی

ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٨/٧/٢٠١٩

 

Back to top button