جێرمی هانت : دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی مەترسیەکی گەورەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست

 

 

جێرمی هانت ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرلە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە ئاشکرا بوونی ناوەرۆکی ئیمایلەکانی بالیۆزی بەریتانیا لە ئەمریکا و ئەو هەواڵانەی باس لە پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەکرێن ، هەڵوێستی گرت و ڕایگەیاند ، پێشێلکردنی خالەیاساییەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە ، کاردانەوەی زۆر مەترسیداری لێ ەکەوێتەوە .

هانت گووتی : ئێمە لە گەڵ ئاڵمانیا و فەڕەنسا لە سەر ئەو باوەڕەین کە گرینگترین ئەرکی ئێمە ئەوەیە نەهێڵین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات چوونکە وا بیر دەکەمەوە دەست ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی مەترسی بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ، بۆیەش بەردەوامین بۆ ئەوەی ئەو رێکەوتنە وەک خۆی بمێنێتەوە بەڵام بەداخەوە هەواڵی ناخۆشمان لەم بارەوە پێدەگات .

لە کۆتاییدا گووتی : پێش بڕیاری کۆتاییمان چاوەرێی ڕای ناوەندە نێودەولەتیەکانین ، بەڵام بە هەر هۆکارێک ئێران ئەم رێکەوتنە وەلاوە بنێت داهاتوویەکی مەترسیدار چاوەڕێی دەکات .

Back to top button