وادەی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێ دەستنیشان کرا
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ” خواکوڕک ” کەوتووە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوو ، ڕۆژی دووشەممە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەرێوە دەبات ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەم کۆبوونەوەدا لە گەڵ سەرجەم وەزیرەکان تاوتوێی پلانە دارێژراوەکانی کابینەی نوێ دەکەن .
وا بڕیارە لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چۆنیەتی ئاڵ و گۆڕی وەزارەتەکان کە پێک دێن لە ئۆمێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت، شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ، ڕۆژی پێنجشەممە وەک سەرپەرشتیاری ئاڵ و گۆڕەکانی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن دەست بە کارەکانیان بکەن .
لهو بارهیهوه، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی وەزارەتەکان لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێنراوە و دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە سەرپەشتی یەکەمین ئاڵوگۆڕی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن، تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت.