لەیلا گۆڤەن لە زینداندا بوو كە بوو بە پەرلەمانتار, دوای 200 رۆژ مانگرتن لەخواردن ئەمڕۆ وەك پەرلەمانتار سوێندی یاسایی خوارد

دوای ئەوەی حكومەتی توركیا لەیلا گۆڤەنی دەستگیركرد, پارتی دیموكراتی گەڵان لە نێو زیندان لەسەر بازنەی شاری هەكاری  كاندید كردوو توانی كورسی پەرلەمانی مسۆگەربكات, پاش 200 رۆژ مانگرتن لە خوارد دوو ساڵ زیندانی لەیڵا گۆڤەن ئەمڕۆ سوێندی یاسای خوارد و وەك پەرلەمانتار دەست بەكار بوو.
لەیلا گۆڤەن بە تۆمەتی هاوكاری پەكەكە دەستگیر كرابوو, دواتریش لە نێو زینداندا بە هۆی گۆشەگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە لە زیندانی ئیمیڕاڵی، ماوەی ٢٠٠ رۆژ مانی لە خواردن گرت، لە ٧٩یەمین رۆژی مانگرتنیشی بڕیاری ئازادكردنی دەركرا.
گوڤەن دوای ٢٠٠ رۆژ دەستی لە مانگرتن لە خواردن هەڵگرت، ئەویش بە هۆی هەڵگرتنی گۆشەگیركردنی ئۆجەلان لە لایەن حكوومەتی توركیاوە، بەڵام بە هۆی خراپی تەندروستی بۆ ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانە مایەوە و چارەسەری پزیشكی وەرگرت.دوای چاكبوونەوەی باری تەندروستیشی، ئەمڕۆ بە فەرمی وەكو ئەندام پەرلەمانی هەدەپە دەستبەكار بوو و سوێندی یاسایی خوارد.
Back to top button