مەلا بەختیار: یەكێـتی رزگار بكەن ئێستا قەیران بە قەیران دەسپێرێت

 

دوای ئەوەی سەرەتای هەفتە مەلا بەختیار لێپرسراوی تۆراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێـتی لە بابەتێكیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردەوە رایگەیاند كە گرووپێكی نێو یەكێتی دەستتێوەردانی زۆریان لە رێكخستنەكانی یەكێتی كردووە كەلكی كۆنگرەیان پێوە نەهێشتووە بەڵام ئەمڕۆ رایگەیاندووە كە پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری، بۆ رزگاركرنی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستە ببەستن.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری یەكێتی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)دا دوای چاوكوتنی بە ژمارەیەك كەس وكاری شەهید رایگەیاندووە:” لە پێناو چارەسەركردنی كێشەی خەلك پێویستە پەیوەندیەكی ئۆرگانیكی لە نێوان حكومەت و حزب هەبێت, لەگەڵ ئەوە نیم حزب بكەینە ئەلتەرناتیڤی حكومەت, یان حكومەت بكەینە حكومەتێكی حزبی”.

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە خۆشحاڵە حكومەت پێكهات، دەشڵێ ئەركی ئەم حكومەتە قورسە، چونكە هەتا ئێستە گەندەڵی لە سەرانسەری كوردستاندا‌، لە دامودەزگاكاندا زاڵە، مشەخۆری زاڵە، بازاڕ چاودێریەكی باش نەكراوە‌. هەروەها كێشەیەكی ئێجگار زۆر هەیە كە ئەم حكومەتە پێویستە چارەسەری بكات‌ و هیچ پاساوێكی نیە تەنها دەبێت راستەوخۆ بچێتە مەیدانی چارەسەر.

لە بارەی كۆنگرەی یەكێتییشەوە گوتی بە داخێكی زۆرەوە ماوەیەكی زۆر بەسەر بەستنی كۆنگرەدا تێپەڕیوە، ئێستە یەكێتی قەیران بە قەیران دەسپێرێت، نەك بە چارەسەر، پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری، بۆ رزگاركرنی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستە ببەستن.

Back to top button