پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان وەزیری دەرەوەی توركیا و مەسرور بارزانی ئەنجامدرا
لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی دا وەزیری دەرەوەی توركیا مەولوود چاوشئۆغڵو پیرۆز بایی لە مەسرور بارزانی كرد”.
درانگانی ئەمشەو وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی دا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی بوونی بەسەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لێكرد”.
ئەمرۆ لە پەرلەمانی كوردستان مەسروور بارزانی بە 88 دەنگی پەرلەمانتاران بوو بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەر لە مەراسمی بوونی بەسەرۆكوەزیراندا مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە گوتارێكی دا کارنامەی حکومەتی خوێندەوە و رایگەیاند: “پلان و ئامانجەکانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کار رێکخستووە، کە نەخشەڕێگەی سەرەکی و گشتیمان دەبێت لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.