عێراق 44 تەرمی قوربانیانی جەنگی سەردەمی هەشتاکان  ڕادەستی ئێران دەکات

 

 

نوێنەرایەتی دەروازە سنوورەیەکان ڕایگەیاند بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤی، سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق و بە ئامادەبوونی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور44 تەرمی قوربانیانی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لە دەروازەی شەلەمچە ڕادەستی ئێران دەکاتەوە

 

لە بەیاننامەیەکی نوێنەرایەتیەکەدا  هاتووە 21 تەرم زانیاری و ناسنامەیان هەبووە و 23 تەرمی دیکە هیچ زانیاریەکیان لەسەر نییە و لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکەندنی هاوبەشی نێوان هەردوو ووڵات لە پارێزگای بەسرە و میسان دۆزرانەوە

Back to top button