هەوڵی ئێران بۆ دەستبەسەرکردنی کشتیەکی نەوت هەڵگری بەریتانی شکستی هێنا

 

 

 

 

 

بە پێی هەواڵی دۆیچەوێلەی ئەڵمانی  5 بەلەمی توند ئاژۆی سوپای پاسدارنی ئێران بە نایز بوون دەست بە سەر نەوتکێشێکی بەریتانی دابگرن کە لە باریکەی هورمزەوە تێپەڕیوە .

بەڵام کاتێک لە لایەن کەشتی شەڕکەری بەریتانی کە پاسەوانی نەوت هەڵگرەکە بووە  ئاگاداریان دراوەتێ لەم کردەوە پاشگەز بوونەتەوە ، ئێران ئەم هەواڵە ڕەت دەکاتەوە .

 

ئەم هەواڵە لە هەمانکاتدا لەلایەن ( سی ئێن ئێن ) و فۆکس نیوز ی ئەمریکی پشڕاست کراوەتەوە و دەنووسسن 5 بەلەمی توند ئاژۆی سوپای پاسدارن بە نایز بوون بە هەرجۆرێک بێت نەوتکێشی بەریتانی بکێشنە نا سنوورە ئاویەکانی ئێرانەوە .

وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش ئەم هەوالەی پشڕاست کردۆتەوە و دەڵێت پێشتر ڕێکاری گونجاومان بۆ گرتبووە بەر ، بۆیە کەشتی شەڕکرد پاڕیزگاری لە نەوت هەڵگرەکە دەکرد .

Back to top button