مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حزبی دیموکراتی ڕۆژههڵاتى کوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستهى مهسروور بارزانى دهكات
لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی ڕۆژههڵاتى کوردستان لە دووتوێی پەیامێکدا پیرۆزبایی حزبی دیموکراتی گەیاندە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی تازە هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان.
دەقی پەیامەکە:
“زۆر بەڕێز جەنابی کاک مەسروور بارزانی، سڵاوێکی دۆستانە..
لە لایەن خۆم و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پیرۆزبایی گەرمتان پێشکەش دەکەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان لە پهرلهمانی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو هەرێمە.
بێگومان لەم قۆناغەدا کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ زۆر کێشە و کەموکووڕیی ناوخۆیی و دەرەکی بەرەوڕوویە و چاوەڕوانی خەڵکیش لە کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتی بەڕێزتان لە ئاستێکی بەرزدایە، بەرپرسیاریەتییەکی زۆر گەورەتان کەوتووەتە سەرشان.
هیوادارین بە هەستکردن بەو بەرپرسایەتییە و لە هەمانکاتدا، کەڵک وەرگرتنی بەجێ لە هەموو دەرفەتەکان، بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ بن و هەرێمی کوردستان بەرە و کەناری ئارامی، ئاشتی و ئاوەدانی ڕاکێشن.
لەگەڵ رێزی دووبارە، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران..
لێپرسراوی گشتی/ مستەفا هیجری