خۆکوژێك لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری خۆی تەقاندەوە

 

 

ئەمڕۆ هەینی 5 کەس کوژران و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون لە کردەوەیەکی خۆکوژی لە نێو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری کاژمێر هەشتی بەیانی لە ناوچەی باشیرئاغامی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان

 

عەتائوڵلا خۆجیانی ووتەبێژی پارێزگای نەنگرهار گوتی بەهۆی ئەم کردەوە خۆکوژیە پێنج کەس کوژران و نزیکەی 40 کەس بریندار بوون و لەلای خۆیانەوە بزووتنەوەی تالیبان کە بەڵێنی دابوو خەڵکی سفیل نەکاتە ئامانج ڕەتی کردەوە دەستی هەبیت لەم کردەوەیە

Back to top button