بەدەیان کەس چەکی خۆیان ڕادەست دەکەن بەرامبەر بڕە پارەیەك

 

 

لە شاری کرایست تشێرشی نیوزلەندا بە دەیان کەس چەکی خۆیان ڕادەست کرد بەڕامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەك .

لە یەکەم هەنگاو و بڕیارە  250 هەنگاو بۆ کڕینی چەك لەو شێوەیە جێ بەجێ بکرێت لە هەموو شارەکانی ووڵات پاش ئەوەی حکومەت بڕیاری  قەدەغە کردنی دا

 

لەو بارەوە پۆلیس ڕوونی کردەوە تا ئێستا 430 هەزار دۆلاری نیوزلەندی کە دەکاتە 288 هەزار دۆلاری ئەمریکی دراوەتە 169 کەس کە چەکی خۆیان ڕادەست کردووە و ئەم بڕیارە دەرچوو پاش هێرشەکانی سەر دوو مزگەوتی شاری کرایست تشیرش لە مانگی ‌3 ی ڕابردوو لەلایەن کەسێکی تووندڕەو ئەنجام درا و 51 کەس بوونە قوربانی

 

حکومەتی نیوزلەندا 200 ملیۆن دۆلاری نیوزلەندی تەرخان کردووە بۆ کڕینی چەك و بنبڕکردنی دیاردەی چەکداری لە ووڵات بەڵام زۆر لە خاوەن چەکەکان بەم قەرەبووە ڕازی نین و ئاماژەیان دا کە نزیکەی ملیۆنێك تا ملیۆن و نیوێك چەك هەیە لە نیوزلەندا و لەم ژمارەیە دا تەنها 250 هەزار کەس مووڵەتی چەك هەڵگرتنی هەیە

Back to top button