واشنتۆن نیگەرانە لە بڕیاری حوسیەکان بۆ لەسێدارەدانی 30 دەستگیرکراو بە تۆمەتی سیخوڕی

ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە بڕیاری حوسیەکانی لایەنگری ئێران لە 9 ی ئەم مانگە دەربارەی لە سێدارەدانی نا دادپەروەرانە بۆ 30 زیندانی سیاسی ولە نێوانیان دا زانایان و کەسانی سیاسی دەستگیرکراون بە تۆمەتی نا ڕەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حوسیەکان دەکات بڕیاری دادگای سەنعای سەر بە کۆمەڵەی “ئەنساروڵلا ” هەڵبوەشێنیتەوە و بە شێوەیەکی مروڤانە مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بکرێت چونکە هەندێک لەو زیندانیانە ئەشکەنجە دراون بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆکایەتی سعودیا