عێراق .. لاشەی سەدام گوازراوەتەوە  بۆ شوێنێکی نادیارە

 

 

 

 

پێنج ساڵ تێپەڕی لەسەر گەڕانەوەی هێزە عێراقیەکان بۆ گوندی عۆجە لە باشووری تکریت شوێنی لە دایك بوونی سەدام.

پاش داگیرکردنی شاری تکریت و گوندی عۆجە و چەندین گوندی دیکە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ساڵی 2014 بەڵام میلیشیا شیعەکان ڕێگایان نەئەدا خەڵكی عۆجە بگەڕێنەوە بە بیانۆی بوونی داعش لەو ناوچەیە و بەتایبەتی سوپای تەریقەتی نەقشەبەندی باڵی چەکداری حیزبی بەعس تەنانەت ناوی نەخۆشخانەی عۆجەشیان گۆڕی بۆ نەخۆشخانەی ئیمامی مەهدی

 

لە ڕۆژی ئازادکردنی عۆجەوە میلیشیاکانی حەشد دەستیان بەسەر داگرتووە بەتایبەتی میلیشیا لایەنگرانی ئێران وەکو عەسائیب ئەهلی حەق و میلیشیا جوندی ئیمام سەر بە ئەندام پەرلەمان ئەحمەد ئەسەدی و قسە لەسەر تەقاندنەوەی گۆڕی سەدام و کوڕەکانی قوسەی و عودەی هەبوو لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەڵام کەسەی نزیکەکانی سەدام دووپاتیان کردەوە کەوا پێش ئازاد کردنی عۆجە لە لایەن هێزە عێراقیەکان و حەشد لاشەی سەدام و کوڕەکانیان گوازتووتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

Back to top button