ئێران: دەگەڕێنەوە بۆ باروودۆخی پێش ڕێکەوتننامەکە ئەگەر ئۆرووپا پابەندی بەڵێنەکانی نەبیت

بەهرۆز کەمال وەندی ووتەبێژی ڕێکخراوی ووزەی ناوەکی ئێران ئەمڕۆ دوو شەممە گوتی تاران دەگەڕێتەوە باروودۆخی پێش ڕێکەوتننامەی ئەتۆم کە واژووی کردووە لەگەڵ زلهێزە جیهانیەکان ئەگەر هاتوو ووڵاتانی ئۆرووپا پابەندی بەڵێنەکانی نەبیت

هەڕەشەکانی ئێران لە کاتێکدا هاتووە کە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئۆرووپا بەنیازن کۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن لە برۆکسل بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ قایلکردنی ئێران و ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی دانوستاند هەرچەندە مەترسیشیان هەیە لە ڕووخانی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015

حەفتەی ڕابردوو سەرۆکی فەڕەنسا وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەی ناردە ئێران و چەند پێشنیارێکیان بە ڕووحانی ڕاگەیاند بەڵام دوێنی یەك شەممە ڕووحانی گوتی ئامادەی دانوستاندنین ئەگەر هاتوو ئەمریکا سزاکانی سەر ئێرانی لابدات و بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆم ولە لای خۆیەوە سەرۆکی ئەمریکا هیچ ئاماژەیەکی پاشەکشێ لە سزاکانی سەر ئێرانی پێوە دیار نەبوو لەم کاتەدا

 

Back to top button