چاودێرێكی سیاسی: به‌حه‌شد بڵێی میلیشیا، زمانت ده‌بڕن
خواكوڕك
چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی په‌سه‌ند كردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی له‌په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێت، “به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌ت هه‌یبه‌ته.. مه‌عنه‌ویاته.. نابێت ڕێگه بدرێت به‌شكاندنی ئه‌و هه‌یبه‌ته”.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، نوسه‌ر و چاودێری سیاسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌باره‌ی په‌سه‌ندی یاساكه‌وه ده‌نووسێت، “ئافه‌رین هه‌زار جار ئافه‌رین، خۆ سیاسی و په‌رله‌مانتاره‌كانی شیعه، وه‌كو گه‌جه‌ر و گوجه‌ره‌كانی كورد نین، كه به پێشمه‌رگه‌یان ئه‌گوت میلیشیا.!”.
هه‌وه‌رها ده‌شڵێت، “ئیستا زانیتان بۆچی كورد ئه‌قڵی ده‌وڵه‌تداری نیه! چونكه ته‌قدیسی ڕه‌مزه‌كانی خۆی ناكات. كاكم په‌رله‌مانتاره‌و ملیۆنان دیناری مانگانه له‌سه‌ر بودجه‌ی كوردستان موچه‌كه‌یه‌تی، كه‌چی جورئه‌تی ئه‌وه‌ده‌كات به پێشمه‌رگه ده‌ڵێت میلیشیا!”.
پێشتر موفه‌ق روبه‌یعی په‌له‌مانتاری شیعه به كه‌ناڵی به‌دری عێراقی رایگه‌یاندبوو، “هه‌ركه‌س به میلیشیا ناوی حه‌شدی شه‌عبی بهێنێت، له‌مه‌ودوا به‌گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێت، به‌تاوانی ئه‌وه‌ی خراپی داوه‌ته پاڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان”.
ئه‌و چاودێره له‌و باره‌وه ده‌نوسێت، ” به‌ڵام كوڕم ئه‌وێت زیاده‌ڕه‌وی به‌رانبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی بكات، وه‌ڵا شیعه‌كان زمانتان ئه‌بڕن له‌پشتی گوێچكه‌تانه‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “جا له‌مه‌ودوا وریای خۆتان بن له‌لێدوان و شته‌كانتان په‌رله‌مانتارانی كورد… ئه‌مه‌ش ئه‌بو ئیزائیلی حه‌شدی شه‌عبیه، نه‌تانخوات.. ئه‌گه‌ر نێرن به‌حه‌شد بڵێن میلیشیا. ئه‌وه‌ی باسی حه‌شد به‌خراپه بكات، یان بڵێت عێراقی هیواو ئاشتی دیموكراسی نیه، ڕێك ئه‌بو ئیزرائیل به‌و ته‌وره زمانی ئه‌بڕێت”.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەى دەنگی شیعه‌كان و یه‌كێتی و گۆڕان، یاسای دەستەى حەشدى شەعبی پەسەند کردووە و بە پێی یاساکە حه‌شد دەبێتە بەشێک لە سوپاى عیراق و چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی و یاسایی بۆ داده‌ڕێژرێت.