خواكوڕك تەواوی وردەكاریەكانی وازهێنانی بەگروپ لە ئێن ئارتی ئاشكرا دەكات
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لە چەند رۆژی رابردوو 30 كارمەندی كۆمپانیا نالیا بە فەرمانی سروە و شاسوار نێردراونەتەوە ماڵەوە، لەكاتی دەوام كردن پێیان گوتراوە، جارێكی تر مەینەوە دەوام و ئێوە ئیزن دراوەن”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك دوای ناردنەوەی 30 كارمەندی كۆمپانیا نالیا، 35 كارمەندی تر هەرەشەی دەستلەكاركێشانەوەی لەم كۆمپانیایە دەكەن لە هەموو بەشەكانی ناو كۆمپانیا نالیا”.
سەرچاوەیەكی كە خۆی یەكێكە لە هەرەشەكەرەكان بەخواكوڕكی راگەیاندووە” شاسوار عەبدولواحید، مووچەی كارمەندانی كەناڵەكەی كەم كردۆتەوە، لەسەر كەم كردنەوەی مووچەی كارمەندانی كەناڵی ئێن ئارتی (سێ و چواری) كردۆتەوە”.
سەرچاوەكە دەشلێـ” شاسوار بەهەموو شێوەیەك پاڵەپەستۆی خستۆتە سەر كارمەندانی بۆ ئەوەی كار بكەن لەبەرامبەریشدا مووچەكانیان كەم كردۆتەوە، لەبەرامبەر كارمەندانیش شاسوار گوتوویەتی ئەوەی پێی خۆش نیە ئەوەتا دەرگا كراوەتەوە”.
لەناو دەستلەكاركێشاوەكاندا خەبات نەوزاد بەرێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی چوار هەیە.
وێنەی كارمەندانی دەستلەكاركێشاوەی كۆمپانیای نالیا