بە وێنە .. حەمکۆ بۆ جاری سێیەم ژیانی هاوسەری پێکهێنا

هونەرمەند و ئەکتەری بواری کۆمیدیا “حەمکۆ” بۆ جاری سێیەم ژیانی هاوسەری پێکهێنا.

حەمکۆ لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی خۆی و هاوژینە نوێیەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت ” هاتریکی هاوسەرگیریم تۆمار کرد و بۆ دواجار چومە نیو قەفەسی زیرین و نەخشە لە هەموو ئاشقان بێت”.

حەمکۆ پێشتر دوجاری دیکە هاوسەرگیری کردوە، کە دواجار لەگەڵ خانمێکی بەرازیلی هاوسەرگیری کرد بە ناوی “رۆبێرتا رۆچە” و خاوەنی کورێکی چوار ساڵانن بە ناوی تۆماس.

حەمکۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە وەکو ئەکتەر دەرکەوتوە بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە.

Back to top button