لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان هەولێر و بەغدا بڵاوكردەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە كە لیژنە هاوبەشەكە تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ كاروباری وزه كۆبوونه‌تەوه، ئەمەش به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور.
ده‌قی راگه‌یاندراوی لیژنەی باڵای هاوبەشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی:
“ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/7/2019، لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ كاروباری وزه كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور.
له كه‌شێكی ئه‌رێنی و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و نیاز پاكی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كان كرا به‌تایبه‌تی پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و، كێشه داراییه‌كان و بودجه، پرسی نه‌وت و غاز.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانزمێكی كرده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌رێگای پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان درا به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی و ده‌ستووریانه بۆ سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بكات و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتوو لێژنه ته‌كنیكییه‌كان له به‌غدا كۆببنه‌وه.
25 تەمووز 2019”