محەمەد شاکر: پڕۆژەیەکمان ئامادەکردووە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدڕالی لە عێراق هاوشێوەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتان
دوای زیاد بوونی مەترسی لەسەر شەڕاکەتی راستەقینە لە عێراق و ترسی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسا گرنگەکانی عێراق لە ڕێگای زۆرینەو کەمینەی پەرلەمانی دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدرالیی عێراق، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
دكتۆر محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگه‌یاندووە:” ئێستا سیسته‌می فیدرالی له عێراق ناته‌واوه چونکە به‌پێی مادده 48ی ده‌ستووری عێراق، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له عێراق، له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی فیدرالی و نوێنه‌ران پێكدێت، به‌ڵام و ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ڕاشیگەیاند:” ئه‌نجومه‌نی فیدرالی هاوشێوەی ئه‌نجومه‌نی پیرانی عێراق ده‌بێت و كاری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراق ده‌بێت.
محەمەد شاکر گوتیش:” شەش مانگ کارمان بۆ پڕۆژەکە کردووە لە چوارچێوەی دەستوری عێراق، سودمان له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو گرتووه، پرۆژه‌یه‌كی ته‌واوه و هیوادارین ده‌نگی پێویست بهێنێت تاوه‌كوو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش درووست بكرێت”.