قایمقامی هەلەبجە دوای جەژن دەست دەکەین بە فرۆشتی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە ژمارەی هەلەبجە

 

دوای ئەوەی بڕیاردرا کە هەلەبجە وەک پارێزگای پێنجەمی هەرێمی کوردستان بناسێندرێت، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەکان لەو پارێزگایەکرانەوە، لە ئێستادا پڕۆسەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی ئەو پارێزگایە بە کۆتا هاتووە، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەلەبجەش دەڵێت:” دوای جەژن دەست دەکەن بە رۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی پارێزگای هەلەبجە”.

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندیی پارێزگای ھەڵەبجە ڕایگەیاند: ” ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی هەلەبجە، وە تئێستا ھیچ تابلۆیەکی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای ھەڵەبجە بە شێوەی نھێنی و ئاشکرا نەفرۆشراوە و دوای جەژن بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆ دەستدەکەین بە فرۆشتنی تابلۆکان”.

 

قائیمقامی هەلەبجە گوتیشی: ” زۆرێک لە ژمارەکان بەتایبەت ئەوانەی بەڵای هاوڵاتیانەوە جوانن خراونەتە موزایدەی ئاشکرا، ھەر کەسێک ئەگەر کورد بێ، یان عەرەب ئەگەر پارەی زیاد بدات، ئێمە ئامادەین ژمارەی جوانی پێ بفرۆشین”.

 

نوخشە ناسیح، ئاماژەی بەوەش دا: ” بڕیار دراوە ژمارەی ۱۹۸۸ نەفرۆشرێت و نرخەکان بە پێی جۆری ژمارەکە دەبێت نرخ بۆ هیچ ژمارەیەک دانەندراوەو داھاتەکەشی لە سەداسەد بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دەبێت”.

 

Back to top button