یەكێتی:بەهیچ شێوەیەك رێگا نادەین دوو مووچەیی چارەسەر بكرێت

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە جێگری سەرۆكی حكومەتیان راگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك ئامادە نین بچنە ژێر باڵی سیستەمی مووچەی ئەلیكترۆنی بۆ چارەسەری دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان.
 
سەرچاوەیەك بەخواكوڕكی راگەیاند یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیە بچێتە ژێر باڵی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ نەهێشتنی دوو مووچەیی و ئەوەشیان بەروونی بە جێگری سەرۆكی حكومەت گوتووە، كە ئەوان بایۆمەتری ناكەن  بۆ سیستەمی ئەلیكترۆنی مووچە.
 
سەرچاوەكە گوتیشی یەكێتی بە جێگری سەرۆكی حكومەتی راگەیاندووە ئەگەر ئەو بایۆمەتریە بۆ چارەسەری كێشەی دوو مووچەیی بكەن ئەوە كێشەكانیان دەقات دەبێتەوە لەناوەخۆی حزبەكەیان بۆیە ئامادە نین ئەم سیستەم بچێتە واری جێبەجێ كردن.
 
ئەمە لەكاتێكدایە بەشێكی زۆری كێشەی مووچەی كوردستان لە دوو مووچەیی دێت، یەكێتیش لە بەغدا بانگێشەی چارەسەری مووچە دەكات لەكاتێكدا ئامادە نیە بچێتە ناو سیستەمی ئەلیكترۆنی مووچە بۆ نەهێشتنی دوو مووچەیی.
Back to top button