خواكوڕك وادەی یەکلاکردنەوەی کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ئاشکرا ده‌كات

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست تۆری میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتوون: لەم ھەفتەیەدا بزووتنەوەکە ناوی کاندیدی خۆیان بە فەرمی رادەستی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەن پۆسته‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆری میدیایی (خواكوڕك)ی راگەیاند: تائێستا چانسی زیاتر بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ مستەفای سەید قادر یه‌كلایی بۆته‌وه‌ کە پێشووتر وەزیری پێشمەرگە بووە و بڕیاریشە لەناو گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئەو پرسە یەکلا بکاته‌وە.

پێشتر محەمەد تۆفیق رەحیم بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە و دەست لەکارکێشانەوەشی لە خانەی راپەڕاندنی گۆڕان پێشکەش کردووە، بەڵام باسیش لەوە دەکرێت کە لەنێو گۆڕاندا مستەفای سەید قادر خۆی کاندید کردووە.

بەپێی یاسای ھەموارکراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت کە دەسەڵاتەکانیان لەلایەن خودی سەرۆکی ھەرێمەوە دیاری دەکرێت.

 

Back to top button