هاوسه‌ری ناتانیاهۆ رووداوێكی ئابڕوو به‌رانه‌ی كردووه له نێو فڕۆكه‌یه‌ك
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئیسرائیل له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی وڵاتی ئۆكراینای كرد، هاوسه‌ره‌كه‌ی له نێو فڕۆكه‌كه به هۆی به‌خێرهاتن نه‌كردنی كاپتنی فڕۆكه‌كه توڕه بووه، ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له نێو ناوه‌نده میدیاییه جیهانیه‌كان لێ كه‌وتۆته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامەی (ئیندپێندنت)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، سار نەتانیاهۆی و هاوسەری بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی ئەوەی کاپتنی فڕۆکە بەخێرهاتنی نەکردووە زۆر توڕە بوو، تا كاپتنه‌كه به ناچاری ه‌له بڵندگۆی فڕۆكه به‌خێرهاتنی كردووه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: هاوسه‌ری ناتانیاهۆ ده‌یویست به توڕه‌ی بچێته ژووری سه‌ركردایه‌تی فڕۆكه‌كه به‌ڵام رێگه‌ی پێنه‌دراوه له لایه‌ن تیمی فڕۆكه‌وانی، پاشان كاپتنی فڕۆكه‌كه له بلندگۆی فڕۆكه به‌خێرهاتنی كردووه، ئه‌م رووداوه له نێو میداكانی ئیسرائیل به رووداوێكی ئابڕوو به‌رانه ناوی هاتووه.