پۆلیس منداڵێکی ساوا لەتەنیشت لاشەی دایکە مردووەکەی ڕزگار دەکات

پۆلیسی فریاکەوتن لە ناوچەی سێنتی ویلایەتی شارانت ماریتێم لە فەڕەنسا منداڵێکی ساوای یەك ساڵانی دۆزیەوە و لە ژیان دا مابوو لە تەنیشت لاشەی دایکە کۆچ کردووەکەی و کەسیش نازانیت چەند ڕۆژە ئەم منداڵە لەو بارودۆخە دابووە و ئەو کاتە دۆزرایەوە کە خەڵکی پیادە بەوێدا ڕەت دەبن و گوێ بیستی گریانی منداڵەکە دەبن.

بۆ بەدواچوون لە هۆی مردنی دایکە 32 ساڵیەکە کە چەندین گرفتی تەندروستی هەبووە پۆلیس دەست بەجێ ڕادەستی پزیشکی دادوەری دەکات بۆ دەست نیشان کردنی هۆی ڕاستەقینەی مردنی و باوکی منداڵەکە دەستگیر دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە هەبوونی هـەر پەیوەندیەك لەم ڕووداوه‌.

سەرچاوە ؛ الجزیرە نیت

 

Back to top button