به‌مه‌به‌ستی پرسین له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌میری كوێت ده‌كات

 

به‌ مه‌به‌ست پرسین له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌میری كوێت سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌میری كوێت ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ به‌ره‌و پێشڤه‌بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كوێت و هه‌رێمی كوردستانكراوه‌.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی كونسولخانه‌ی كوێت له‌ هه‌ولێری كردووه‌ په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌میری كوێت گه‌یاندۆته‌ كونسولخانه‌كه‌.

هێمن هه‌ورامی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، په‌یامه‌كه‌ لەبارەی تەندرووستیی ئەمیری کوێت و جەختکردنەوە لە برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوێت.

پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کوێت پەیوەندییەکی بەهێزە و لە کۆتایی مانگی ١١ی ٢٠١٨، سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ وڵاتانی کەنداو، سەردانی کوێتی کرد و لەگەڵ ئەمیری کوێت کۆبووەوە.

Back to top button