گوتەبێژی پارتی و گۆڕان: ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و گۆڕان ئاشكرا دەكەن
دوای ئەوەی ئەمرۆ شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردووە لەگەڵا مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوە, هەردوو گوتەبێژی پارتی و گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستە روو.
لە كۆنگرەكە مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان پرسی سازدانی هەڵبژاردن لە كەركووك و دۆخی ناوەكە لە دوای 16ـی ئۆكتۆبەر تاوتوێكران.هەروەها بڕیارە كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و گۆڕان و یەكێتی ئەنجامبدرێت بۆ تاوتوێكردنی پرسە هاوبەشەكانمان.

لای خۆشیەوە ئاراس وەلی، ئەندامی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان بە هەموو شێوەیەك كاردەكات لە پێناو سەرخستنی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لێی سوودمەند بێت, لە بارەی كۆبوونەوە سێ قۆڵیەكە گوتی هیوادارین لە زوترین كاتدا كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت.