نەتانیاهوو : باشووری لوبنان مان بە 100 موشەك بۆردوومان کردووە
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهوو ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەموو بڕیار و ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر دەربارەی دواڕۆژ لەسەر سنووری لوبنان ، ئەمەش بەندە بە پێشهات و ڕووداوەکان ٫ هەروەها نەتەنیاهوو گوتی هێرشی حیزبوڵلا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە بنکەی ئەفیفیم لە باکووری ئیسرائیل وڵامێکی توندی بەخۆوە بینی لەلایەن سوپای ئیسرائیل و 100 مووشەکیان ئاراستەی باشووری لوبنان کردووە جگە لە بۆردوومانی شوێنی دیکەش لە ڕێگای هەلیکۆپتەری جەنگی .
حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەك دا ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەك شەممە کات ژمێر 4 و 15 خولەكی پاش نیوەڕۆ کۆمەڵەی شەهیدانی حەسەن زبیب و یاسر زاهر هەڵسان بە ئەنجام دانی هێرشێك بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئیسرائیلی و کوشتن و برینداربوونی سەر نشینانی بەڵام نەتانیاهوو ڕەتیکردەوە کە زیانی گیانی هەبووبێت.
سەرچاوە : شەفەق نیوز