شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە

 

دوای ئەوەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هێمن هەوامی لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق، گەیشتنە بەغدا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی هەوالێکی مالپەڕی فەرمی پەرلەمان، شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی گفتوگۆیان لەبارەی ماددەی ۱٦ له‌ یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان کردووە کە زیانی زۆری هەیە و به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتییەکی زۆر مافى دەنگدانیان نابێت، بەتایبەت خەڵکی کەرکوک و مووسڵ و شنگال”.

هەروەها شاندی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی یاسای خدمەی مەدەنی داوای کردووە، کە لە ئێستا
لەبەردەستی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە و داوایان کردووە پێش ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاساکەدا جێیان بکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش نامەی د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی شاندەکە پێشکەش بە حەلبوسی کراو لەلایەن حەلبوسی-یەوە نامەکە وەرگیرا و ئاراستەی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرا”.

لە بەرانبەردا محەمەد حەلبوسی وێڕای بەخێرهێنانى شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەغدا ڕای گەیاندووە: “هەوڵی جدی دەده‌ین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە نێوان هەولێر و بەغدادا”.

Back to top button