وه‌زیری پێشمه‌رگه: كه‌ركوك ته‌عریبی تێدا ده‌كرێت و دۆخی باش نیه

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌میانى دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
(TBN) ی ئه‌مریكی تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌و، بارودۆخی كه‌ركوك و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و جموجوڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، بوونه جێگه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام.
له‌باره‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌كه‌ناڵه‌كه‌ى راگه‌یاندوه ، لای هه‌مووان روونه، پێشمه‌رگه به گیانی فیداكاری و قارمانێتی به ته‌نیا رووبه‌ڕووی دڕه‌نده‌ترین تاقمی تیرۆریستی بوییه‌وه، هاوكات شانازییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، كاتێك له‌جیاتی جیهان شه‌ڕی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی كرد بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهان.
هه‌روها وه‌زیری پێشمه‌رگه، تیشكی خسته سه‌ر دواین رووداو و جموجوڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستانی داعش و راشیگه‌یاند: داعش وه‌ك هێز له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع شكا، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێن و ناوچه، وه‌كو فیكر و فه‌رهه‌نگ ماوه‌و ئه‌ركی هه‌مووانه به‌یه‌كه‌وه له‌ناوی ببه‌ین.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی رۆڵی هاوپه‌یمانان، به دیاریكراوی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد، كه رۆڵی گرنگ و وه‌چه‌رخێنه‌ریان هه‌بوو له تێكشكاندنی داعش و، وتی: ئه‌مریكا هه‌میشه وه‌ك دۆست، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بووه و تائێستاش له‌و هاوكاری و پشتگیریه‌ی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌ش جێی شانازی و ستایشی ئێمه‌یه.
له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ناوچه‌كه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری و پاراستنی خاك و ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه. هاوكات له ئێستادا به‌هۆی هه‌ستیاری دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه‌مان رۆژانه له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه تۆپباران و بۆردومانی ناوچه‌كه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پاراستنی سنوره‌كانی ئێمه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ندییه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی عێراقه‌و ده‌بێ هه‌ڵوێستی جددیان هه‌بێت.
له‌باره‌ی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل، وتی: هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی چاكسازی خێراتترو كورتتر كراون و ده‌ستمان داوه‌ته پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و دۆستانمان، راشیگه‌یاند: ده‌زانرێ كه ئه‌ركێكی قورسه، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستمان داوه‌تێ و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی پێشكه‌شكار ئێڵباكی كه‌ناڵه ئه‌مریكیه‌كه، له‌باره‌ی ئه‌و ناوبانگه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ر ئازایه‌تیه؟ یان له‌چی سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: ئێمه چه‌كداری و تێكۆشان له باوك و باپیرانمانه‌وه فێربووین، گه‌لی ئێمه حه‌زی چه‌كداری نیه‌و ئاشتیخوازه، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی فشاری دوژمنانمان بووه، كه چه‌ك هه‌ڵگرین، چونكه ئه‌وان هه‌ر له‌كوشتن و له‌ناوبردن و ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌وه‌ستان، هه‌وڵی پاكتاوی ته‌واوه‌تی ئێمه‌یان دا، بۆیه خه‌بات له‌پێناو مانه‌وه‌و به‌رگری له خه‌ڵك و خاك و دژی زوڵم و سته‌م، بووه ناسنامه‌و ره‌مزی پێشمه‌رگه، كه شانازی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو جیهانه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كوردستان به به‌راورد به‌ناوچه‌كانی تر، ئازادی و سه‌ربه‌ستی فیكری و فه‌رهه‌نگی و ئاینی هه‌یه، ئێستا كرانه‌وه به‌رووی جیهان و تێگه‌یشتن له چه‌مكه جیهانییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن ئێمه‌ی له كاروانه‌كه دانه‌بڕیه‌وه، ئه‌وه‌تا ژنان و كچان هاوشێوه‌ی پیاوان به‌ویستی خۆیان ئه‌ركی پارێزگاری و به‌رگری له خاك و وڵاتیان به‌جێ ده‌گه‌ینن.
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، شۆڕش ئیسماعیل، رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له ئێستادا دۆخی كه‌ركوك باش نیه‌و پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كورد و تێكدانی ماڵ و حاڵیان بوونی هه‌یه و لێره‌و له‌وێ به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست، ته‌عریبی تێدا ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای شاره‌كه بگوڕن، وه‌ك پێشووتر مادده‌ی 140 ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كرا، كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كرد.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به رۆژئاوا و جیهان گه‌یاند، وتی: ئاشكرایه پێشمه‌رگه ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له‌شه‌ڕی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و تێكشكاندنی تیرۆرستان، داوا ده‌كه‌م هه‌مووان به‌رده‌وام بن له پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌و حكومه‌ته‌كه‌مان، تا له‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌مان كه پارێزه‌ری ئاشتی و ئاسایشه بۆ هه‌مووان، سه‌ركه‌وتووبین.
شوان عه