ئیبراهیم برۆ چه‌ند نهێنیه‌ك له رۆژئاوای كوردستان ئاشكراده‌كات
خواكوڕك
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ڕایگەیاند، “پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا تەنیا چەکی لەدەستدایە و دەیەوێت ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردیش ڕابکێشێت بۆ شەڕی براکوژی”.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 5/12/2016 ئیبراهیم برۆ، سکرتێری ئەنەکەسە به مالپه‌ڕی پارتی ڕایگەیاندووە، “پەیەدە دەزانێت ئەنەکەسە خەباتی مەدەنی دەکات و خۆپیشاندانی ئاشتییانە ئەنجام دەدات، بۆیەشه بەردەوام کێشە دروست دەکەن تاوەکوو شەڕ ڕوو بدات و ھەرچەند خەڵک بکوژرێن، به‌لایانه‌وه ھیچ کاریگەرییەکی نییە”.
ئیبراهیم برۆ ده‌شڵێت، “كاتێك دەچینە دەرەوە، بۆ نموونە لەمساڵدا 10 وڵات گەڕاوین، لەوانەش ئەمەریکا و ڕووسیا و چەندین چاوپێکەوتنمان ئەنجام داون و له دانوستانه‌كانیشماندا كه ئێمە کردەوەکانی ئەوان بۆ وڵاتان باس دەکەین، کاریگەریی زۆری لەسەر ئەوان دەبێت، بۆیە کاتێکیش خۆپیشاندان دەکەین، ڕێگە دەگرن، چونکە دەزانن خەڵک ئەمە قەبووڵ ناکات”.
له‌باره‌ی پێگه و هێزی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له رۆژئاوا، سكرتێری ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ڵێت، “کاتێک تەرمی شەهیدێکی پێشمەرگە دەچێتەوە ڕۆژئاوا، بە ھەزاران کەس دەچنە پێشوازی، بەڵام بۆ ئەوان 100 کەس ناچێت، بۆیە بەمە تێکدەچن و ڕێگە بەو کارە نادەن”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “ئێستا پەیەدە ھەموو ھەوڵێک لەگەڵ ئێمە دەدات، بۆ ئەوەی ئێمە ڕابکێشن بۆ شەڕی براکوژی و ڕۆژێک دابێت ئێمە ناچار بکەن، به‌ڵام ئێمە ھیوادارین نەگەینە ئەو ڕۆژە و شەڕێکی لەوشێوەیە ڕوو نەدات”.