پەکەکە ماڵی گوندنشینەکانی كوردستان دەکاتە بارەگا

چەکدارانی پەکەکە لەگەڵ نزیکبونەوەی وەرزی زستان بارەگاکانیان لەناو گوندەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر سنوور دەگوازنەوە.

به‌گوێره‌ی زانیاریەکانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، لەگەڵ نزیکبونەوەی وەرزی زستان چەکدارانی پەکەکە دەستیان بە گواستنەوەی بارەگاکانیان بۆ ناو گوندەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر سنور کردووە.

زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەدەن په‌که‌که ماڵی هاوڵاتیان ده‌کاته‌ باره‌گای خۆی، له‌و گوندانه‌ی به‌هۆی زستان یان به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی، هاوڵاتیان ماڵه‌کانیان چۆڵکردووه‌.

Back to top button