منداڵێکی ئەندەنوسی خۆراکی ڕۆژانەی 3 مەمە قاوەیە

دایکێکی ئەندەنوسی ڕۆژانە 3 مەمەی قاوە بە منداڵە 14 مانگیەکەی دەدات بەناوی خەدیجە حەوارە و بەهۆی نەبوونی نەیتوانیوە شـیری بۆ دابین بکات جونکە هاوسەرەکەی کارێکی ڕۆژانە دەکات و تەنها 20 ڕوپیەی ئەندەنوسی وەردەگریت کە دەکاتە 4 , 1 دۆلار هەروەها گوتیان خەدیجە زۆر بە دڵ خۆشی و بە تەنیا ئەسوڕێتەوە لە گوندەکەیان و لە تەمەنی شەش مانگی دا ئاڵودەی خواردنەوەی قاوە بووە،

بە گوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان گەشەی ئەو منداڵە هاوشێوەی منداڵە هاوتەمەنەکانی دیکەیە هەر چەندە خزمەت گوزاری تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ئامۆژگاری دەکات بە پێنەدانی چا و قاوە بە منداڵانی ساوا بەڵام ژیان و گوزەرانی‌ ئەنیتا و هاوسەرەکەی ناچاری کردوون چونکە دابین کردنی شیر بۆ منداڵەکەیان کارێکی ئەستەمە بۆیە بەرپرسانی فەرمی سەردانی ئەو خانەوادەیان کرد و شیر و بسکێتیان بۆ منداڵەکە دابین کرد و داوایان لێ کردن جیتر قاوە بە منداڵەکەیان نەدەن.

سەرچاوە : الشرق الاوسط

 

Back to top button