کۆبونەویەکی فراوان لە نێوان تەواوی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

 

بە مەبەستی پێک هێنانی لیستێکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی عێراق  هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریان داوە رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی هاوبەش پێک بێنن

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە خەسرەو گۆران سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد ، لە دووای ئەم کۆبوونەوەی نیوان پارتی و یەکێتی بڕیار دراوە هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەیەکدا هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان تەیدا بەشدار بن ، بۆ بڕیاری هاوبەش لە سەر پێک هێنانی لیستی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی عێراق .

 

هەرچەند ئەم کۆبوونەوە وا بڕیار بوو لە رۆژی شەممەی ڕابردودا ئەنجام بدرێت ، بەڵام دیسان ناکۆکیەسیاسیەکان ڕێگربوون و بوونە هۆی دووا کەوتنی.

 

پێویستە بگوترێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی عێراق لە ساڵی 2020 بەڕێوە دەچێت

Back to top button