لادانی فەرماندەیەكی سەربازی عێرا قلە لایەن عادل عەبدولمەهدی وەزیری ناوخۆی ئێرانی بە پەلە گەیاندە عێراق

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا كە  فەریق عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر لە پۆستەكەی دوربخاتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولرەزا رەحمانی، وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتووەتە پارێزگای واسیت.
سەرچاوەكە كە نەشیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت هۆكاری سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی ئێرانی بۆ عیراق ئاشكرا كردووە.  كە پەیوەندی بە دورخستنەوەی عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆرەوە هەیە
سەرچاوەكە رایگەیاندووە، وەزیری ناوخۆی ئێران گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی عیراق سەبارەت بە رێكارەكانی پاراستنی ئەو شاندە بیانیانە كردووە كە لە ئێرانەوە دێنە عیراق.
Back to top button