هەموارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان بەشێک لە فراکسیۆنەکان دابەش دەکات
16 مادە لە پەیرەوی ناوخۆپەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 91 پەرلەمانتار هەموار کراوە ، یەک لەو مادە گرینگانە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە کە پێویستە یەکێک لە ئەندامانی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئافرەت بێت .
یەکی تر لە مادەکانی پەیرەوی ناخۆی هەموار کراو تایبەتە بە ئازادی پەرلەمانتاران بۆ جیابوونەوە لە فراکسیۆنەکانیان و تەنانەت پێک هێنانی فراکسیۆنی نوێ .
لیژنەکانی هەمیشەیی پەرلەمانیش کە تا ئیستا لە 15 لیژنە پێک دەهاتن زیاد دەکرێن بۆ 19 لیژنە .
هەر سەبارەت بە هەموار کردنەوەی یاسای ناوخۆیی کە بڕیارە پەرلەمانتاران ئازاد بن لە جیا بوونەوە لە فراکسیۆنەکانی خۆیان ، کێشەکانی ناوخۆیی جوڵانەوەی نەوەی نوێی زەقتر کردەوەو فراکسیۆنەکەیان بوو بە دوو کەرتەوە و هاوشێوەی عێراق ئەم فراکسیۆنە لە کوردستانیش دەبێت بە دوو بەشی جیاواز .
وەک پێشبینی کراوە ئەگەری دابەشبوونی فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمانی کوردستانیش لە ئارادایە بۆ دامەزراندنی فراکسیۆنی نوێ .