حكومەتی عێراق موچەی نۆ مانگی پێشمەرگە دەنێرێت

دوای ئەوەی شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بە غدای كردوو لە گەڵ وەزارەتی دارای و وەزارەتی بەرگری عێراق كربوونەوە, ئەندامێكی شاندەكە ئاشكرای دەكات كە وەزیری بەرگری عیراق داوای لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی كردووە، بۆ ئەوەی مووچەی نۆ مانگی رابردووی هێزەكانی پێشمەرگە بنێرێت.
ئەندامی شاندی پەرلەمانی كوردستان سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، لەو بارەیەوە رایگەیاندووە راگەیاند: وەزیری دارای عێراق پێی راگەیاندین كە داوایان لە وەزارەتی بەرگری عێراق كردووە بۆ ئەوەی لیستی موچەی پێشمەرگەیان بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی موچەی نۆمانگی رابردوو خەرج بكات.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: لە وەڵامی وەزارەتی دارایی وەزارەتی برەگری عێراق رایگەیاندووە تا ئێستا لیستی موچەی پێشمەرگەیان بەدەست نەگەیشتووە هەر كاتێك لیستەكە كۆتا هات بۆیان رەوانە دەكرێت تا موچەكەیان بۆ خەرج بكرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: ” حكومەت بەڵێنیداوە لە داهاتوویەكی نزیكدا مووچەی هەر 9 مانگەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بنێرێت، كە دەكاتە 612 ملیار دینار و وەزارەتی پێشمەرگەش لەم هەفتەیەدالیستی مووچەكە رەوانە دەكات”.
Back to top button