لە رۆژهەڵاتی كوردستان 17 چەكداری سوپای پاسداران كوژران
لە درێژەی نا ئارمیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و رووبەروو بوونەوە بەردەوامەكانی نێوان سوپای پاسداران و هێزە كوردیەكانی رۆهەڵات فەرماندەیەكی سوپای پاسداران ئاشكرای دەكات لە شەش مانگی ئەمسال 50 شەڕ و رووبەروو بوونەوە روویانداوەو 17 پاسداریش كوژراون.
محەمەد پاكپووڕ، فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ماڵپەری فارسی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 50 رووبەروو بوونەوەی سەربازی روویداوە, لە نێو سوپای پاسداران و هێزە ئۆپۆزسۆنەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ئەمساڵ زۆرترین بەریەككەوتن هەبووە كە بوەتە هۆی گیان لە دەستدانی 17 پاسدار.
هەر لەو بارەیەوە رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، بڵاویكردەوە: لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لانیكەم 24 تێكهەڵچوونی چەكداری لە سنوورەكانی كوردستان (پارێزگاكانی كرماشان، سنە و ئورمیە) هاتووەتە ئاراوە.
ئەو رێكخراوە ئاماژە بەوەش دەكات كە لە ئاكامی ئەو رووبەروو بوونەوانە لانیكەم 17 ئەندامی سوپای پاسداران و هەنگی سنووری كوژراون و 11 ئەندامی دیكەی سوپای پاسدارانیش بریندار بوون.