قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌و عێراقه‌ی ئێوه‌ ده‌یبینن كۆتایی هاتووه‌

خواكوڕك

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی پێشكه‌ش كردنی وتارێك له‌ جاتم هاوسی به‌ریتانی رایگه‌یاند، له‌ عێراق سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن و هیچكامیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه‌ هه‌ڵناكات.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 7/12/2016 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی له‌ دیداری به‌ریتانی ناسراو به‌ (CHATHAM HOUSE) پێشكه‌ش كرد و ده‌ڵێت، له‌ عێراق به‌یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری داهاته‌كان پێشكه‌ش ناكرێن و مافی زۆرینه‌ پێشێڵ ده‌كرێت.

تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، رۆژانه‌ سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته‌ پێشێڵ ده‌كرێت، پێویسته‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌موو جیاوازیه‌ بدۆزرێته‌وه‌، جا ئه‌وه‌ته‌ یان بكرێته‌ وڵاتێكی كۆنفیدڕاڵی یان رێگه‌مان پێبدرێت ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنین.

Back to top button