رێبوار تالەبانی: عێراق هیچ كات نیازی جێبەجێكردنی ماددەی 140ـی نەبووە
لەگەڵ ئەوەی 12 ساڵ بەسەر دوا وادەی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی پەیوەست بە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تێدەپەڕێت حكومەتی عێراق تا ئێستا هەنگاوێ:ی ئەرێنی نەهاویشتووە بۆ ئەوەی ئەو مادەیەیە جێبەجێبكرێـە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێ.گای كەركووكیش رایدەگەیەنێت بەغدا هیچ كاتێك نیازی جێبەجێكردنی ماددەی 140ـی نەبووە، عێراق كاتێك بارودۆخی ناجێگیر بووبێت بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ كورد داوە.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی ئەو وڵاتە هەر كاتێك بارودۆخیان ناجێگیر بووبێت بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ كورد داوە، بەڵام دواتر پەشیمانبوونەتەوە, ئێستا ناوچە كوردستانییەكان باجی خراپەكارییەكانی حكومڕانی لە عێراق دەدات, رووبەرووی نەهامەتی زۆری كردوونەتەوە”.
هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دەشڵێت “عێراق هیچ كاتێك نیازی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی نەبووە”.