ئەنەکەسە ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

( ئەنەکەسە ) ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان و هێرشی هیزەکانی تورکیا دەڵێت : ڕێگای چارەسەری کێشەکان پێکهێنانی بەرێوەبەرایەتیەکی نوێیە لە ناوچەکە دا کە هەموو پێک هاتەکان بتوانن تەیدا بەشدار بن بۆ دامەزراندنی هێزێکی هاوبەشی سەربازی بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان .
لە درێژەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە مەترسی گۆڕانکاری دیمۆگرافی ناوچەکە دەباتە ژێر هەڕەشە و بە مەترسی لە قەلەم دەدات ، بۆیەش داوا لە هەموو لایەنەکانی سووری دەکات بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ڕێکارێکی نوێ بۆ پرسی گەلی کورد تاوتوێ بکرێت .
هاوکات ڕەخنەی توند ئاراستەی ( پەیەدە ) دەکات و دەڵێت سیاسەتی قۆرخکردن لە لایەن پەیەدەوە بۆتە هۆکاری لێکدابران و پێک نەهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان .