ئەمرۆ توركیا و هێزەكانی سوریای ئازاد لە سێ لایانەوە تێكشان
بەگوێرەی سەرچاوەی ئاژانسەكانی جیهانی ئەمرۆ هێزەكانی سوریای ئازاد و توركیا لە سێ لایانەوە هێرشیان كردە سەر سەرێكانی و توانیان دوو گوند لە نزیك سەرێكی كانی داگیر بكەن.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسە جیهانیەكان لە سێ لایەنەوە هێرشەكە بۆ سەر سەرێكانی دەستی پێكرد بەڵام لەهەرسێ لاوە هێرشەكە بۆ سەر هێزەكانی هەسەدە شكەستیان هێنا.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هێزەكانی توركیا بە ناچاری پاشەكشەیان كردەوە بۆ ناو سنوری توركیا و لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوە دان هێرش بكەنەوە سەر سەرێكانی.
بەگوێرەی زانیاریەكان تاوەكو ئێستا هیچ كوژراو و بریندارێكی توركی رانەگەیاندراوە، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە زیاتر لە 120 چەكداری هێزەكانی سوریایی ئازاد و توركیا لەم هێرشانەی ئەمرۆ كوژراون و میدیاكانی توركیا رایانگەیاندووە كە 49 سەربازی توركی لە هێرشەكەی ئەمرۆ دا كوژراوە.