تورکیا سەنتەری شاری قامیشلۆی بۆردوومانکرد قوربانی هەیە

 

دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی داگیرکاری بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەست پێکرد، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژئاوای کودستان بە چڕی لە لایەن فڕۆکەو تۆپخانەکانی تورکیا بۆردووماندەکرێت، کەمێک بەر لە ئێستا سەنتەری شاری قامیشلۆ و گوندەکانی دەورووبەری بۆردوومانکرا.

سەرچاوەیەک لە قامیشلۆ بە تۆڕی میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاندوو، کەمێک بەر لە ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا سەنتەری شاری قامیشلۆ و گوندەکانی دەورووبەری بۆردوومانکرد، کە بەهۆیەوە هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهید بوو، حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک گوتیشی چەند هاونێک بە سەنتەری قامیشلۆ ، و گەڕەکی زەیتوونە و گوندی سیکیرکا کەوتوونە، ڕاشیگەیاند بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی قامیشلۆ کە برینی برینداران زۆر سەختە.

Back to top button