ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت
سکرتێری گشتی ناتۆ لە رۆژی سێیەمی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد .
هاوکات لە گەڵ بەرز بوونەوەی ناڕەزایەتی جیهانی لە دژی ئەم هێرشەی تورکیا ، لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر چەند شارێکی تورکیا ٧٧ کەس بریندار بوون و ٩ کەسیش کوژراون .
یەنس ئەستۆلتن بێرگ رۆژی هەینی لە ئیستانبول لە گەڵ مەولود چاووش ئۆغڵو چاوپێکەوتنی کرد .
سەردانی سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ تورکیا بۆ ڕاوێژ لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە بووە لە هەمبەر هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان .
وا بڕیارە یەنس ئەستۆلتن بێرگ لە گەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆگانیش کۆبێتەوە .
سکرتێری گشتی ناتۆ وێڕای ئەوەی داوای لە تورکیا کردووە هێرشەکانی ڕابگرێت ، دەڵیت هەست بە نیگەرانیەکانی تورکیاش دەکەیین .
لەو کۆبوونەوەدا مەولود چاووش ئۆغڵو ڕاشکاوانە داوای لە ناتۆ کردووە وەک هاوپەیمانێک لە سەریان واجبە یارمەتی و پشتیوانی هێزەکانی تورکیا بکەن چوونکە تەنیا هەست کردن بە نیگەرانیەکانی ئێمە چارەسەر نییە بۆ پرسی دووا ڕۆژی وڵاتەکەمان .