بۆردوومانی چەند بنکەیەک لە رۆژئاوا رێخۆشکەر دەبێت بۆ هەڵاتنی تیرۆریستانی داعش

 

مەروان قامشلو بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات گوتی 5 لە تیرۆریستانی داعش لە زیندانێكی شاری قامشلو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵاتـوون پاش بوردوومانی بنکەیەکی نزیك ئەم گرتوخانەیە لەلەیەن فرۆکەکانی تورکیاوە  .

 

هەروەها مستەفا بالی وتەبێژی هەسەدە گوتی لە خیوەتگای هۆل کە هەزاران خانەوادی داعشی لە خۆگرتووە و ژمارەیان نزیکەی 70 هەزار ژن و منداڵە  هەوڵێکی هەڵاتنیان شکست پێهێندرا پاش ئەوەی دەیان کەس هێرشیان بۆ دەرگای سەرەکی برد و ئاماژەی دا کە دانیشتوانی ئەم خیوەتگایە سەرقاڵ بوونی هێزەکانی هەسەدە بە غەزای سوپای توركیایان قۆزتەوە و دەستیان بە گێلەشێوێنی کردووە ؛

 

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button