پارتی كادرانی خۆی راده‌سپێرێت خوێنن ببه‌خشن و به‌ هه‌زاران بوتل خوێن ده‌گه‌یێنێته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان

 

دوای هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌دان كه‌س له‌ خه‌لكی سڤیل بریندار و شه‌هید بوونه‌، به‌ هه‌زاران كه‌س ئاواره‌بوونه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان رێكخستنه‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ خوێن ببه‌خشن وتا بیانگه‌یێنێته‌ رۆژئاوای كوردستان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك پارتی سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ سنوره‌كانی خۆیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بۆ به‌خشینی خوێن و ناردنی بۆ رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ ئێستادا به‌ هۆی زۆری بریندارانی شه‌ڕی داگیركاری توركیا سوریا پێویستی به‌ خوێنه‌.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه‌و ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كراوه‌و بڕیاره‌ له‌ داهاتوشدا به‌رده‌وام بێت و به‌ هه‌زاران بوتل خوێن له‌ باشوری كوردستانه‌وه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان بنێر درێت، ئه‌مه‌ش له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و پشتگیره‌ به‌رده‌وامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دێت بۆ هاونیشتمانیانی كورد له‌ رۆژ ئاوای كوردستان.

Back to top button