سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: كه‌سانێك خه‌لكی كه‌ركووك و خورماتووی فرۆشتبێت، چۆن دڵی بۆ رۆژئاوای كوردستان لێده‌دات
دوای ئه‌و هێرشه داگیركاریه‌ی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كه له‌لایه‌ن سوپایی توركیایه‌وه له ئارادایه، میداكانی سلێمانی ئاماده‌نین ته‌نانه‌ت ئاماری شه‌هید بوونی خه‌لكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان بڵاو بكه‌نه‌وه، میدیا چه‌واشه‌كاریه‌كانیان له باره‌ی بوونی هێزی رۆژ له باشوری كوردستان بابه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ر پرسێكی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه سیاسه‌تی پارتی له باره‌ی رۆژ ئاوا له ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ له رابردوو و ده‌ست پێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له رابردوو، ئی{تاش خستنه خزمه‌تی میدیاكانمان بۆ رۆژئاوا دیاره.
دیاری حوسێن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له وه‌ڵامی میدیا چه‌واشه‌كاره‌كانی سلێمانی ده‌لێت: رۆلی سه‌رۆك بارزانی له رابردوو هاوكات هه‌ڵوێستی له ئێستادا روون و دیاربووه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كانی میدیای چه‌واشه‌كاری ژێركاریگه‌ری خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له باره‌ی هێزی رۆژ دوورن له راستی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شلێت: هه‌وله‌كانی میدیاكانی ژێر كاریگه‌ری خیانه‌تكاران ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه ساڵرۆژی خیانه‌ته‌گه‌وره‌ی نیشتمان له بیری خه‌لك ببه‌نه‌وه كه چه‌ند رۆژێكی دیكه ده‌ست پێده‌كات.
هه‌روه‌ها دیاری حسێن ده‌شلێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان راست ده‌كه‌ن له لایه‌ن پارتی ده‌رگایان بۆ كراوه با بفه‌رموون به‌رگری له رۆژئاوا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌رێ كه‌سانێك کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی تر بفرۆشێت، چۆن دڵی بۆ رۆژئاوای کوردستان لێ دەدات!“.