ماكرۆن و مێركڵ لەسەر هێرشەكانی توركیا كۆدەبنەوە
بڕیارە لەسەر دۆخی رۆژئاوای كوردستان ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆشی ئه‌لیزی پاریس كۆبنه‌وه و تاووتوێی هێرشه‌كانی توركیا بكەن.
لای خۆیه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن جەختی لەوەكردووەتەوە، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا داعش به‌هێز ده‌كاته‌وه، هاوكات ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی مرۆیی له ناوچه‌كه.
باسی لەوەشكردووە، له باره‌ی تاووتوێكردنی هه‌نگاوی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه.
هاوكات ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیاش لای خۆیه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بارودۆخه له دژی كورد قه‌بووڵ ناكه‌ن و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا دابنرێت.
ئاشكراشیكرد، كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هێرشه‌كان دابنێت.